سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-20

6210 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠ی کانوونی دووەم) بەگشتی ئاسمان سامان دەبێت و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٠ پلە و نزمترینیش ١ پلە، هەروەها لە سلێمانی ٩ پلە بە ٢- پلە، دهۆک ٩ بە سفر پلە، کەرکوک ١٢ پلە بە ١ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە و نزمترینیش ١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٠ پلە بە ٢- پلە دەبێت، دهۆک ١٠ بە سفر پلە دەبێت، کەرکوک ١٣ پلە بە ٢ پلە.

هاوکات کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، نزمترین ئاستی پلەی گەرما لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی قەزای پێنجوێن و ناحییەی حاجی ئۆمەران بووە و، ١٠ پلە ژێر سفر تۆمار کراوە لەو ناوچانەدا.

ئـ. فـ

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.