سەردێڕ:

هەولێر.. ئارایشتگایەکی ئافرەتان سوتا

فۆتۆ: 
2019-01-20

16611 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، هەلێر ئۆمێد چۆمانی

ئارایشتگایەکی جوانکاری ئافرەتان لە شاری هەولێر سوتا و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو.

ئەمرۆ یەکشەممە(٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) ئارایشتگایەکی جوانکاری ئافرەتان لە سەر شەقامی ٣٠ مەتری تەیراوە لە شاری هەولێر سوتا، و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە ژمارەیەک منداڵ کە لە هۆتێلی سەرەوەی ئارایشتگاکەبوون براون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە بەهۆی شۆرتی کارەبا و کەوتنەوەی ئاگر و ڕچاونەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و بەکارنەهێنانی کەرەستەی تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوە لە بازار و باڵەخانە و ماڵەکاندا چەندین جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە دروست دەبێت و زیانێکی زۆر لە هاوڵاییان دەدات.

ئـ. فـ