سەردێڕ:

​چەمچەماڵ.. ​ژمارەیەک مامۆستاى وانەبێژ گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-01-20

1497 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە و داوادەکەن لە کاتی خۆیدا مافە داراییەکانییان پێبدات.

ئەو مامۆستایانە کە لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ گردبوونەتەوە، دەڵێن، "داواکارین وانەبێژییەکەمان بۆ بکەن بە گرێبەست و ماوەی سێ مانگیشە  کرێی وانەبێژى نەدراوە بە مامۆستایان و ئەمەش وا کردووە دۆخی مامۆستایان خرابێت".

ئەوەشیان وت، پێنەدانی کرێی وانەبێژییەکانیان لە کاتێکدایە ئەو کرێیە لە پەروەردەکانی تردا وەرگیراوە و ئەو مامۆستایانەش دەڵێن چەندین جارە داوامان لە پەروەردە کردووە بەڵام تا ئێستا مافەکانیان پێنەداوین.