سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرمای ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

 پێنجوێن و حاجی ئۆمەران ١٠ پلە ژێر سفر بووە
بەفربارین لە کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-20

7529 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پلەکانی گەرمای ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ناوچەکانی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران نزمترین ئاستی پلەی گەرمیان تیایدا تۆمار کراوە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزمترین ئاستی پلەی گەرما لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی قەزای پێنجوێن و ناحییەی حاجی ئۆمەران بووە و، ١٠ پلە ژێر سفر تۆمار کراوە لەو ناوچانەدا.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، پلەکانی گەرما لە هەندێك ناوچە بۆ ژێر پلەی سفر دابەزی.

ئـ. فـ

No photo description available.