سەردێڕ:

​مه‌كسیك... بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی هێڵێکی بۆڕی نه‌وتەوە ٢١ کەس گیانیان لە دەستدا ​

فۆتۆ: 
2019-01-20

430 جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ درزی هێڵی بۆڕی نه‌وته‌كانه‌وه‌ دزه‌ی كردبوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا له‌ نزیك شاره‌دێی تلاهویه‌لیلپان كه‌ ١٠٠ كیلۆمه‌تر له‌ باكووری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیكه‌وه‌ دووره‌.

كۆمپانیایه‌كی گشتیی بواری نه‌وتی مەکسیک‌ رایگه‌یاند، ٢١ كه‌س كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ نزیك هێڵی بۆڕیه‌كه‌ كۆببوونه‌وه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.

ئەو کۆمپانیاییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ‌ هەر بەهۆی تەقینەوەکە ٧١ كه‌سی دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌هۆی دزینی سوته‌مه‌نی له‌ هێڵی بۆڕیه‌كان له‌ مه‌كسیك ژماره‌یه‌ك هێڵی بۆڕی داخرابوون و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌  دروستکردووە.

 

‌بەپەلە