سەردێڕ:

سبەی موچەى چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت

دابەشکردنى موچە
وەزارەتى دارایی
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-19

19961 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕێناس عەلى

سبەی موچەى مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى ڕابردووى پێنج وەزارەت و چەند دەستەیەک دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەینێ یەکشەممە (٢٠ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩) موچەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، وەزارەتى کشتوکاڵ، وەزارەتى کارەبا، وەزارەتى پلاندانان و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەى سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی، هاوکات لەگەڵ ئەو وەزارەتانە دەستەى مافى مرۆڤ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى دەسپاکى، کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و دەزگاى مین، سبەى موچە وەردەگرن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستى بە دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ کرد و، تا ئێستاش چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە.

ئ.ر