سەردێڕ:

قائیمقامییەتى هەولێر لەسەر قەیرانى غاز هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-01-19

17626 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامى هەولێر هاوڵاتییانى ئاگادارکردەوە، هیچ قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی غازدا نییە و ڕۆژانە غاز بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

قائیمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانى شارەکە ئاماژەى بەوە کردووە، هیچ قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی غازدا نییە، بە شێوەیەکی ئاسایی سەرجەم بریکارەکانی ناو شاری هەولێر ڕۆژانە غاز بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

قائیمقامى هەولێر داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، هەر ئۆتۆمبێلێکی دابەشکردنی غاز، لە نرخی خۆی غازى بە گرانتر فرۆشت ژمارەی تەلەفۆن و بریکارنامەکەی وێنەبگیرێت و ڕاستەوخۆ بۆ پەیجی قائیمقامیەتی بنێرن بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی لەگەڵ بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دەنگۆى بەرزبوونەوەى نرخى غاز لە هەولێر لەئارادایە و بەشێك لە غازفرۆشەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی-یان ڕاگەیاندبوو، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر کارگەکانی غاز ڕۆژانە ٨٠ بۆ ٩٠ بوتڵ غازیان پێدەدان، بەڵام لە ئێستادا کەمکراوەتەوە بۆ ٢٠ بۆ ٤٠ بوتڵ غاز.