سەردێڕ:

مردنی خۆشەویستترین سەگی جیهان ١٧ ملیۆن کەسی غەمبار کرد

بوو، خۆشەویستترین سەگی جیهان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-19

17653 جار خوێندراوەتەوە

مردنی (بوو) لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەدا، کە خاوەن نازناوی خۆشەویستترین سەگی جیهانە، ١٧ ملیۆن کەسی غەمبار و نیگەران کرد.

بوو، ساڵی رابردوو نزیکترین هاوڕێی لەدەستدا کە ناوی (Buddy) بوو.

خاوەنی سەگەکە لە پەیجی فەرمی خۆیەوە نووسیویەتی "پێمان وایە سەگەکەمان بەهۆی لەدەستدانی هاوڕێکەیەوە دڵی شکاوە و ئەوەش هۆکاری مردنەکەی بووە".

خاوەنی سەگەکە کەخەڵكی ئەمریکایە، ئەوەشی نووسیوە "بوو سەرلەبەیانی رۆژی شەممە لە خەودا گیانی لەدەستداوە و ئێمەش بە مردنەکەی دڵمان شکاوە بەڵام کاتێک بیر لەوەدەکەینەوە کە چیتر بوو ئازار ناچێژێت ئەوە ئارامیمان پێدەبەخشێت".

خاوەنەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵانی ڕابردوودا نامەی زۆری لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێگەیشتووە کە وتوویانە وێنەی ئەم سەگە رۆژەکانیان ڕووناکدەکاتەوە و ئەوەش مەبەستی ئەو بووە لە بڵاوکردنەوەی وێنەی سەگەکەی.

لە دوای لەدەستدانی هاوڕێ سەگەکەی، بوو تووشی نەخۆشی دەبێت، لە دوای مردنی هاوڕێکەی تووشی بارێکی سەخت دەبێت و سەرلەبەیانی رۆژی شەممە (١٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) بۆ دواجار چاوی لێکنا و مرد.

هاوڕێیەتی (Boo the Pomeranian) و (Buddy) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦.

بوو لە فەیسبووک ١٦ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار، لە ئینستاگرام ٥٤٤ هەزار و لە تویتەریش ٤ هەزار فۆڵۆوەری هەبوو.

ع.ا

No photo description available.

بوو لەگەڵ Buddy

Image may contain: one or more people, sunglasses and dog