سەردێڕ:

شاژنی بەریتانیا سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکات

شاژنی بەریتانیا سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکات
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-01-19

21102 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی هاتوچۆ لە بەریتانیا وێنەی شاژن ئیلیزابێسی دووەمیان گرتووە لەو کاتەی کە سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆی کردووە، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی تەنها یەك ڕۆژە بەسەر ئەو ڕووداوی هاتوچۆیەی کە شازادە فیلیپی هاوسەری تووشی بووە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، شاژنە ئیلیزابێسی دووەم لە ڕۆژی هەینیدا ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ڕەینج رۆڤەر لە نزیك شوێنی ڕووداوەی هاوسەرەکەی لێخوڕیوە و لەو کاتەدا کامێراکانی هاتوچۆ وێنەیان گرتووە کە سەرپێچییەکی ئەنجامداوە.

وەك لە وێنەکەدا دەرکەوتووە شاژن پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە، کە بەپێی یاساکانی هاتوچۆ لە بەریتانیا دەبێت هەموو شۆفێرێك پشتێنی سەلامەتی ببەستێت لەکاتی شۆفێریدا و بە پێچەوانەوە سزای ٥٠٠ یۆرۆ (٦٤٠ دۆلار) دەدرێت.

ئەمە یەکەمجار نییە کە شاژن بەم جۆرە دەبیندرێت و لە ڕابردوودا یەکێك لە هاوڵاتییانی دانیشتووی ڕۆژئاوای میدلاندز پەیوەندی بە ٩٩٩ فریاکەوتنەوە کردووە تا ئاگادارییان بکاتەوە لەوەی شاژن ئیلیزابێسی دووەم پشتێنی سەلامەتی نەبەستووە و لەبارەی هۆکاری پەیوەندیکردنەکەی وتوویەتی کە خەمی سەلامەتی شاژنی بووە.

لە ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوودا شازادە فیلیپ دۆکی ئێدنبێرگ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو لە نزیك ساندرینگهام لە ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا و لەو بارەیەوە وتەبێژی کۆشکی شاهانەیی ڕایگەیاندووە کە دۆك هیچ زیانێکی جەستەیی پێنەگەشتووە تەنها هەردوو ئۆتۆمبێلەکە زیانی زۆریان تووشبووە.

ش.ق

Image result for ‫الأمير فيليب‬‎

‌بەپەلە