سەردێڕ:

دوبز.. پۆلیسی فیدراڵی پێنج گەنجی کوردی دەستگیرکرد

قەزای دوبز
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-19

2548 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

بەتۆمەتی تیرۆر و سوتاندنی ماڵێک هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە دوبز پێنج گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی لە دوێنێوە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی پێنج گەنجی کوردی دانیشتووی دوبزی بەشێوەیەکی هەڕەمەکەی دەستگیرکردووە.

برای یەکێک لەو گەنجانەی دەستگیرکراوە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە، ئەو پێنج گەنجەی دەستگیرکراون تۆمەتی تیرۆریان رووبەرووکراوەتەوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، پێشتر ماڵی چەکدارێکی داعش لە دوبز سوتێنراوە و ئێستا ئەو پێنج کوردە بە تۆمەتی سوتاندنی ئەو ماڵە دەستگیرکراون.

قەزای دوبز ٤٥ کیلۆمەتر دوورە لە باکوری رۆژئاوای شاری کەرکوکەوە.

ئ. ف