سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-19

14462 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٧ پلە و نزمترینیش ١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤ پلە بە ٢- پلە دەبێت، دهۆک ٧ بە ٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٨ پلە بە ١ پلە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٧ پلە و نزمترینیش ١ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٥ پلە بە ١- پلە دەبێت، دهۆک ٧ بە ١ پلە دەبێت، کەرکوک ٨ پلە بە ١ پلە.

ش.ق

No photo description available.

No photo description available.