سەردێڕ:

مامۆستایانی ئاینیی داوا دەکەن کۆتایی بە کێشەکانی هەرێم بهێنرێت

وتاری هەینی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-18

1519 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی ئاینیی داوا دەکەن لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان و ئەم بارودۆخە خراپەی ئێستای کوردستان.

له‌ هه‌موو ڕۆژانێكی‌ هه‌ینی‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ ڕووده‌كه‌نه‌ مزگه‌وته‌كان له ‌شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و، بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ نیو كاتژمێر گوێ‌ له‌ وتاری‌ ئاینی‌ ده‌گرن و دواتر نوێژی هەینی ئەنجامدەدەن.

سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە وتاری ئەم هەینییەدا باسی لە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کرد.

باسی لەوەش کرد، زۆربوونی بوارەكانی تەكنەلۆجیا و نەبوونی سانسۆرێك لە سەری وایكردووە بەهۆیەوە منداڵ كەمتر گوێڕایەڵی دایك و باوكی ببێت لە ئێستادا.

پرسی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی عێراق و هەرێم بەشێكی دیكەی وتارەكەی ئەو مامۆستا ئاینییە بوو، كە داوای لە هەموو لایەك كرد كۆتایی بەو بارودۆخەی ئێستا بهێنرێت و لایەنەكان بگەنە ڕێكکەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

ع.ا