سەردێڕ:

سێ کوردەکەی بەریتانیا سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا

وێنەی سێ کوردەکە
فۆتۆ: بی بی سی
2019-01-18

47396 جار خوێندراوەتەوە

ئەو سێ کوردەی بۆ بەفێڵ دەستکەوتنی ٣٠٠ هەزار پاوەند سوپەر مارکێتەکەی خۆیان سوتاند و بوو بەهۆی مردنی ٥ کەس، سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.

دوای ئەوەی دادگای شاری لیستەر، لە کۆتایی مانگی ساڵی رابردوودا تۆمەتی سوتاندنی سوپەر مارکێتێک و کوشتنی پێنج هاووڵاتی بەریتانی بەسەر سێ کەسدا ساغکردەوە کە کوردن و دانیشتووی شاری لیستەرن، ئەمڕۆ دادگاکە سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەریاندا سەپاند.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، هەریەکە لە (ئ. ک، ه. ح، ئ. ع) بە مەبەستی وەرگرتنی ٣٣٠ هەزار پاوەندی قەرەبوو، ٢٦ لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێرزەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیانداوە.

لە مانگی شووباتی ٢٠١٨ لە ئەنجامی سوتانی مارکێتێک لە شاری لیستەری بەریتانیا پێنج کەس کە شوقەیان لە سەرەوەی مارکێتەکە هەبوو گیانیان لەدەستدا، و دواتر بە تۆمەتی دەستهەبوون لە ڕووداوەکەدا هەرسێ خاوەنی مارکێتەکە، کە کوردن و دانیشتووی ئەو شارەن، دەستگیرکران.

ع.ا