سەردێڕ:

سەدان ئۆتۆمبێل لەسەر شاخی دەربەندی بازیان گیریان خواردووە

گیریخواردنی هاووڵاتیان لەسەر شاخی دەربەندی بازیان
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-18

35878 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، چەمچەماڵ، رزگار جەبار

سەدان ئۆتۆمبێل لەسەر شاخی دەربەندی بازیان گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی کە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روویان لەشاخی دەربەندی بازیان کردووە لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

ئەو هاوڵاتیانە دەشڵێن، ئەگەر شەویان بەسەر بێت رووبەڕووی رووداوی نەخوازراو دەبنەوە.

لەو بارەیەوە نەوزاد نوری بەڕیوەبەری ناحیەی بازیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان لە دوێنی شەوەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگای سلێمانی کەرکوکن و بە هاوڵاتیانیشیان راگەیاندووە و هۆشدارییان پێداون کە نەچنە سەر شاخەکە و ئەو ناوچەیە بەڵام رۆشتوون.

راشیگەیاند، تیەمەکانیان ئامادەن بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و لە ئەگەری بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا دەگەن بە شوێنی مەبەست.

لە دوێنێوە بەهۆی بەردەوامی بەفر و بارانەوە چەندین ڕێگای سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی ئاستەنگیان بۆ دروستبووە و ئەمەش چەندین جارە هاوڵاتیان دوای بەفر بارین روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن و دواتر هەندێکیان گیردەخۆن.

ع.ا