سەردێڕ:

وەزارەتى بەرگریی ڕوسیا تێکشکانى دوو فڕۆکەى جەنگیی وڵاتەکەیی ڕاگەیاند

فڕۆکەى جەنگى
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-18

6595 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، دوو فڕۆکەى جەنگی وڵاتەکەیی لە کەناراوەکانى دەریاى ژاپۆن تێکشکاون.

ئەمڕۆ هەینى (١٨ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩) لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى بەرگریی ڕوسیا ئاشکرایکردووە، ئەو دوو فڕۆکە جەنگییە لە جۆر "سو-٣٤" بووە و سەرەڕاى تێکشکانیان، بەڵام تیمى فڕۆکەوانیی هەردوو فڕۆکەکە ڕزگاریان بووە.

وەزارەتى بەرگریی ئەو وڵاتە هۆکارى تێکشکانى ئەو دوو فڕۆکەى بۆ پێکدادانیان لەگەڵ یەکتر گەڕاندەوە لەو کاتەى ئەرکى ئاسایی خۆیان جێبەجێکردووە.

بەگوێرەى بەیاننامەکە فڕۆکە تێکشکاوەکان هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنییەکیان پێ نەبووە.

 ئ.ر