سەردێڕ:

لە هەولێر قەیرانی غاز بەردەوامە

بەهۆی کەمدابەشکردنییەوە
فۆتۆ: 
2019-01-18

1300 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، ئومێد چۆمانی

بە هۆی کەمکردنەوەی بڕی غازی دابەشکراو  بەسەر   غازفرۆشەکاندا لە هەولێر قەیرانی کەمی غاز ماوەی چەند ڕۆژێکە سەریهەڵداوە.

بەشێك لە غازفرۆشەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتیان ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا کارگەکانی غاز ڕۆژانە ٨٠ بۆ ٩٠ بوتڵ غازیان پێدەدان بەڵام ئێستا  کەمکراوەتەوە بۆ ٢٠ بۆ ٤٠ بوتڵ غاز.

هاوکات غازی بازرگانیش دەفرۆشرێت کە نرخەکەی١٠هەزار دینارە و لەکاتێکدا ئەو غازەی کە پێشتر لە کۆڵانەکاندا دەفرۆشرا نرخەکەی ٧هەزارو ٥٠٠دینار بوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی  پێنەدانی بەنەوت بەشی هەرە زۆری دانیشتوانی هەولێر، هاوڵاتیان بە هۆی سەرما وسوڵەوە غاز بەکار دەهێنن بۆ گەرم کردنەوەی ماڵان ئەم بڕەش پێداویستی هاوڵاتیان پڕ ناکاتەوە، بۆیە ئەو بڕەی دەخرێتە بازاڕەوە زۆر کەمترە لە خواستی هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر.

د،ن