سەردێڕ:

تیمێکی ئێف بی ئای ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شاری منبج

فۆتۆ: 
2019-01-18

4019 جار خوێندراوەتەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تیمێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI گەیشتووەتە شاری منبج بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە خۆکوژیـیەی ڕۆژی چوارشەممە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ  بڵاویکردەوە، تیمەکە دوێنێ ئێوارە  گەیشتووەتە شارەکە  و لەسەر ئاستێکی باڵا لێکۆڵینەوەکان ئەنجام ‌دەدرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەپـێی دوایـین ئامار چوار سەربازی ئەمەریکی  و پێنج شەڕڤان و ١٠ هاوڵاتی  مەدەنی بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکە ڕوانگەی سوری  ڕایگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری سەر بە ئەنجومەنی لەشکری منبج گروپـێکی ٧ کەسیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازی کوشتن و تەقینەوە بوون لە ناوچەی منبج. باس لەوەش دەکات ئەندامانی گروپەکە دانیانناوە بەوەی بە فەرمانی گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە تورکیا و هەواڵگری تورکیا کاریانکردووە.