فۆتۆ:
2019-01-18
2276 جار خوێندراوەتەوە
له پارێزگاكانی به‌دلیس، وان و مووش لە باکوری کوردستان، ٣٩٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به هۆی به‌فر بارین، رێگایان گیراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا، به هۆی به‌فر بارین رێگه‌ی ١٢٧ گه‌ڕه‌ك گیراوه.
تیمه تایبه‌ته‌كان ده‌ستیانكردووه به كردنه‌وه‌ی رێگاكان له ٦٨ گه‌ڕه‌كی باهچه‌شه‌هیر، ٢٥ گه‌ڕه‌كی باشكاله، ١٣ گهڕەكی گه‌ڤاش، ٢١ گه‌ڕه‌كی گورپنار.
هاوکات هەر بەهۆی به‌فربارین له ته‌واوی پارێزگای مووش، رێگه‌ی ٧٥ گوند داخراوه.
هەروەتا له به‌دلیس به هۆی به‌فر بارین و هه‌ره‌سی به‌فره‌وه رێگه‌ی ١٨٨ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون داخراوه و تیمه‌كان سه‌رقاڵن بۆ كردنه‌وه‌یان.