سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هۆکارى زیادبوونى رێژەى بەفر و باران لە ئەمساڵدا

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-18

55838 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هونه‌ر ئیحسان

بەشى زۆرى ئەو شەپۆلە باران و بەفرەى روو لە هەرێمى کوردستان دەکات، کاریگەرى هەریەکە لە دەریاى ناوەڕاست و دەریاى رەش و دەریاى قەزوین و کەنداوى عەرەبى و دەریاى سورى لەسەرە.

 زیاتر لە ٧٠% ئەو باران و بەفرەى لە هەرێم دەبارێت، بەهۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاستەوەیە، دەریاى ناوەراست دەکەوێتە نێوان هەر سێ کیشوەرى ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقیا، هەرێمى کوردستانیش کەوتوەتە رۆژهەڵاتى حەوزى دەریاى ناوەڕاستەوە.

بەپێى ئامارى کەشناسى هەرێم، ساڵى رابردوو زۆرترین رێژەى بەفربارین ٧٠ سم بووە و لە ناوچە شاخەوییەکانیش زیاتر بووە لە ٧٠ سم، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریووە لە هەندێ ناوچەى هەرێم، لە بەشێکى زۆرى سەنتەرى شارەکانیش بەفر باریووە. 

بەوەش دەردەکەوێت، رێژەى باران و بەفربارینى ئەمساڵ زۆر زیاترە، لە رێژەى وەرزى باران بارینى ساڵى رابردوو، بەڵام ئەم هەموو بەفر و بارانە سودێکى ئەوتۆى نابێت بۆ کێشەى کەمئاوى هەرێم لە داهاتوودا، چونکە حکومەت هەوڵى جدى نەداوە بۆ گلدانەوەى ئاو لە رێگەى بەنداوەکانەوە.

لە سەرەتای ساڵی نوێوە و لە هەنگاوێکی نوێدا ئێن ئاڕ تی لە گەشتی هەواڵەکاندا "بە وردی" پێشکەش دەکات، تێیدا بە ئینفۆگرافیک شیکاری بۆ پرسە گەرمەکان دەکرێت.

ئـ. فـ