سەردێڕ:

سلێمانی.. شەڕە تۆپەڵى ناو بەفر

شەڕە تۆپەڵى ناو بەفر لە سلێمانى
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-17

5741 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بارینی بەفر و سپیبوونی سلێمانی ھاوڵاتییان بۆ شەڕە بەفر و دەربڕینی خۆشی ڕوویان لە شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ کرد و، کاتەکانیان لەناو سەرمای بەفر و شەڕە تۆپەڵ بەسەربرد.

هاوڵاتییان باس لەوە دەکەن، خۆیان و منداڵەکانیشیان بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش هێناوە بۆ شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ کە دیمەنێکى جوانى هەیە و لەوێ شەڕە تۆپەڵ دەکەن.

لەگەڵ بەردەوامیی بارینی بەفر و ھەبوونی سەرما، گەنجان بە ھەڵپەڕین خۆیان گەرمدەکەنەوە و بۆ تۆمارکردنی یادگارییەکانیش وێنە دەگرن.

چەند ساڵێکە بە کەمی بەفر لەناو شارەکان دەبارێ، بەڵام ئەمساڵ ئەمە دووەمین جارە لەناو سەنتەری شاردا بەفر دەبارێت و، ھاوڵاتییان بەشێک لە کاتەکانیان لەگەڵ جوانییەکانی بەفردا بەڕێدەکەن.

ئ.ر