سەردێڕ:

شارەوانیی دەوروبەری هەولێر: داهاتی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بووە

فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-17

837 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، ڕێناس عەلی

شارەوانییەکانی دەوروبەری سنوری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٤ ملیار دیناریان خەرجکردووە و زیاتر لە ١٠ ملیار داهاتی هەبووە.

نەبەز محێدین بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دەوروبەری هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ١١٦ پڕۆژە لەسەر داھاتی مانگانەی شارەوانييەكان جێبەجێكراوە و بڕی ٥١١ مليۆن دینار بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکانی شارەوانی خەرجکراوە.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بڕی ٥٤ ملیار و ١٥٠ مليۆن دینار خەرجی پرۆژە و موچەی ٦٠ شارەوانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بووە، لە بەرامبەردا ١٠ مليار و ١٥٠ مليۆن دینار کۆی گشتیی ئەو داهاتە بووە کە دەستیان کەوتووە.

ڕوونیشیکردەوە، بەو داهاتەی دەستیانکەوتووە ٤١ پرۆژەیان بە گوژمەی ٦٤٩ ملیۆن جێبەجێکراوە و، ٢٣٢ زیادەڕۆیی تێکدراوە و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

ئـ. فـ