سەردێڕ:

​بۆچی فیل تووشی شێرپەنجە نابێت؟

فۆتۆ: 
2019-01-17

20544 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێکۆڵینەوەکان کە ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامن زانایان ئاشکرایدەکەن، هەندێک لە ئاژەڵان تووشی شێرپەنجە نابن لەوانەش، فیل و نەهەنگ.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، لە ساڵی ٢٠١٢ فینسنت لینش پزیشکی بواری زانستی ڕایگەیاندووە لە دوای لێکۆڵینەوە لە بۆماوەیی  فیلی ئەفریقی دەرکەوتووە، بەهۆی قەبارەیانەوە تووشی شێرپەنجە نابن، هەروەک زانای ئەمریکی جین فرید هەمان بۆچوونی هەبووە کە فیلەکان بەهۆی قەبارەیانەوە پارێزراون لەو جۆرە نەخۆشییە، چونکە لە پێکهاتەی بۆماوەییاندا دژە شێرپەنجەی تێدایە.

بەپێی وتەی زانایانیش، ئەو ئاژەڵە گەورانە بەهۆی جەستەیانەوە لەو نەخۆشییە پارێزراون، لەگەڵ ئەوەشدا خانەی شێرپەنجەیی بۆ جەستەی گەورە پێویستی بە کاتی زیاترە تاوەکو گەورەبێت و ببێت بە بکوژ لە ئاژەڵە گەورەکاندا، چونکە ئەو جۆرە ئاژەڵانە بەرگریی گەورەتر و بەهێزیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان بەو نەخۆشییە.

لە دوایین توێژینەوەدا زانایان ئەو بۆچوونە ڕەتدەکەنەوە کە ئەو جۆرە ئاژەڵانە بەهۆی قەبارەیانەوە تووشی ئەو نەخۆشییە نەبن، بەڵکو ئاشکرایدەکەن بەهۆی بوونی خانەیەک لە پێکهاتەی  بۆماوەیی ئەو جۆرە ئاژەڵانەدا ڕێگری لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکرێت و، بە شێوەیەکی ڕێکخراو گرێی شێرپەنجەیی لەناودەبات.

ئەو جۆرە خانەیەی کە لە پێکهاتەی جەستەی فیلدا هەیە و ڕێگرە لە گەشەکردنی خانەی شێرپەنجەیی بە "LIF6" ناسراوە و، بە جۆرێک خۆی دەگرێت بۆ گرێی شێرپەنجەیی و خانە شێرپەنجەییەکە لەناودەبات و، سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات، بەپێی دوایین توێژینەوە ئەو خانەیە لە شەمشەمەکوێرەشدا بوونی هەیە.

زانایان باسیان لەوەش کردووە، ئەگەری هەیە بەهۆی گەشەدان و لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە لەو خانەیە شۆڕشێکی نوێ لە نەخۆشی شێرپەنجەدا بکرێت و لە داهاتوودا ژیانی مرۆڤایەتی پێ ڕزگاربکرێت.

Related image