سەردێڕ:

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-01-17

1594 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی وەرزی نوێی گۆڕانکارییەکاندا، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (XYZ+)بڵاوکردەوە.

ناوەرۆکی بابەتەکانی (XYZ+تایبەتن بە ژیانی هونەرمەندانی کوردی و بیانی لەبواری (سینەما، شانۆ، گۆرانی، میوزیک، شیعر، نووسین)، زانیاری لەسەر فلمەکانی هۆلیود و داهات و خەڵاتەکانیان و  زانیاری لەسەر فێستیڤاڵە هونەرییە ناوخۆیی و جیهانییەکان. لەگەڵ هەواڵ و زانیاری لەسەر کلیپ و بەرهەمی نوێی گۆرانیبێژە نێوخۆیی و جیهانییەکان.

هاوکات جگە لەبواری هونەریی، گرنگی بەباتە تەندروستییەکانی پەیوەست بە ژیانی رۆژانەی مرۆڤ دەدات، زانیارییە تەندروستییە سوودبەخشەکانی ڕۆژانە وەک (خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن، زیانەکانی قەڵەوی، پەروەردەکردن و تەندروستی منداڵ) بڵاودەکاتەوە.

بەشێکی تری بابەتەکانی تایبەت دەبێت بە هەواڵ و زانیاریی ڕووداوە دەگمەنە گەردونی و جیهانییەکان.

بۆ ئەوانەشی ئارەزووی زانینی بورجەکانی بەختیان دەکەن، رۆژانە پێشبینی بورجەکان بڵاودەکاتەوە.

(XYZ+)   بەشێکە لە پڕۆژەی (xyz) کە سەربە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییە و بەردەوام لە دیجیتاڵ میدیا و شاشەی ئێن ئاڕ تی دووە وە پەخشدەکرێت.

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دا، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی پێشتر سێ بەرهەمی نوێی بۆ (XYZ) زياد كرد کە ئەوانیش بەرنامەکانی (تراویلکە) و (٣٧ پلە) و (360+)ن.

-تراویلکە، هەفتانە پێشکەشدەکرێت و بۆ یەکەم جارە لە میدیای کوردیدا بەرهەمێکی ڕۆژنامەوانی لەو جۆرە هەبێت، کە تیایدا بەراوردی ڕووداو و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تر دەکات بە داتا و ژمارە و بە شێوەیەک کە تێکەڵاوە لە تەنز و کاری ڕۆژنامەوانی.

- (٣٧ پلە) بەرهەمێکی تری (XYZ)ە، کە تایبەتە بە ڕێنمایی و هۆشیارییە تەندروستییەکان و لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی و دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بڵاودەبێتەوە.

-(360+) باس لە چیرۆکی سەرکەوتنی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و عێراق و جیهان دەکات و بەشێوەیەکی سادە و ئاسان ئەو رووداوانە دەگێڕێتەوە کە لە ژیانیاندا روویانداوە.