سەردێڕ:

بۆرییەکی تری نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕادەکێشرێت

لە چوارچێوەی پلانی زیادکردنی هەناردەی نەوتدا
فۆتۆ: 
2019-01-17

2686 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق، پلانێکی ئامادەکردووە بۆ زیادکردنی ڕێڕەوەکانی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش بۆرییەکی تری نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕادەکێشت.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژانە بەشێوەیەکی جدیی کار بۆ ئامادەکردنی پلانێک دەکات سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی ڕومێلە بۆ بەندەری عەقەبە لەسەر دەریای سور لە ئوردن، لەگەڵ ڕاکێشانی بۆرییەکی دیکەی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان و بەستنەوەی تۆڕی بۆرییەکانی نەوتی کێڵگەکانی باکور بە باشوری عێراقەوە.

بەوتەی غەزبان، ئەو پرۆژانە ئاسانکاریی لەهەناردەکردنی نەوت و غازی سروشتی عێراقدا دەکەن، لەکاتێکیشدا کێشە لە یەکێک لە بۆرییەکانی نەوتدا دروست ببێت، ئەوا لە ڕێی بۆرییەکەی دیکەوە پرۆسەی هەناردەکردن بەردەوام دەبێت.

وەزیری نەوت باسی لەوەشکردووە، پابەند دەبن بە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق، بەشێوەیەک دوور بێت لە سیاسەت و پشکپشکێنە.

هـ،ڕ