سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

بەفربارین لە شاری سلێمانی
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-17

32797 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی هەینی تەم و شەختە لە هەندێک ناوچە دروست دەبێت و پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٧ پلە و نزمترینیش ٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٢ پلە بە ٠ پلە دەبێت، دهۆک ٦ بە ٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٧ پلە بە ٥ پلە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤ پلە و نزمترینیش ٠ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤ پلە بە ١- پلە دەبێت، دهۆک ٤ بە ١- پلە دەبێت، کەرکوک ٦ پلە بە ٢ پلە.

ش.ق

No photo description available.

No photo description available.