سەردێڕ:

چەند ڕێنماییەك بۆ شۆفێران لەکاتی بەفرباریندا

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە
فۆتۆ: ئەیوب عەلی
2019-01-17

15627 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێنماییەکانی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە کە پێویستە لە کاتی بەفرباریندا پابەندییان بن.

١-کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتۆمبێلەکەت هەبێت، لەناو شارەکان پێویستە خێرایی ئوتۆمبێله‌كه‌ت لە ٣٠ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێر زیاتر نەبێت و بۆ دەرەوەی شارەکانیش لە ٦٠ کم/کاتژمێر.

٢-پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئوتۆمبێلی خۆت و ئوتۆمبێلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتۆمبێل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتۆمبێل.

٣-ئیشپێکردنی ڕوناککەرەوەكان (گڵۆپ)ی نزم و ڕوناککەرەوەی تەم، بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

٤-دڵنیابوون لەوەی کە ئوتۆمبێله‌كه‌ت کەم و کورتیی نییە و پێویستە بەنزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

٥-بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتۆمبێله‌كه‌ت بۆکاتی پێویست.

٦-نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵکو بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

٧-سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

٨-لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی به‌ (هاتوچۆ ١٨٨، پۆلیسی فریاکەوتن ١٠٤، فریاگوزاری تەندروستی ١٢٢، بەرگری شارستانی ١١٥) بكه‌ن.

ش.ق