سەردێڕ:

هه‌رێم.. تا ئێستا دیارنییە لە کابینەى نوێدا چۆن بەشداریی بە پێکهاتەکان دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-01-17

1035 جار خوێندراوەتەوە

پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان  بڕیاریان داوە بەشداری حوكمەتی نوێ بكەن بەڵام بە كۆمەڵێ مەرج و داواكارییەوە كە تائێستە ڕون نییە چۆن بەشداریان پێ ئەكرێت  چەندجارێكیش بە كۆونەوەی نا فەرمی داواكارییەكانیان بە لایەنی براوەی هەڵبژاردن وتووە  بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەداوە لەگەڵ پارتی.

توركومانەكانی هەرێم كە خاوەی 5 كورسی پەرلەمانی و لە ساڵانی ڕابردوودا بەشداریان پێكراوە لە كابنەكانی پێشودا  داوا كارن كە لەم كابینەیەدا پشكی زیاتریان پێبدرێت.

ئایدن مەعروف، سەرۆكی بەرەی توركمانی لەهەولێر  دەڵێت  . لە لاو خۆیاندا یەكلا بونەوەتەوە  كە یەكێك لە جێگرانی سێسەرۆكایەتییەكە و وەزارەتێكی خزمەتگوزار و دەستەیەكیان پێ بدرێت   بۆ ئەمەش لەگەڵ سەرجەم حیزبە توەرمانەكان كۆبونەتەوە و بڕیاریان لەسەر داوە  ئەگەر نا وەزیرێكی هەرێمیان هەبێت كە تایبەتبێت بە كاروباری توركومانەكان لە هەرێم.

پێك هاتەكانی هەرێم خاوەی 10 كورسی پەرلەمانی  كە پێجیان بۆ توركمانە و 5 بۆ مەسیحیەكان و1 بۆ ئەرمەنە و لە كابنەكانی ڕابردوشتا  وەزارەتێك و دەستەیەكیان پێدراوە.

هەرچی مەسیحییەكانیش داوادەكەن وێنەری پێكهاتەكان لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم هەبێت جا هەر ناوێكی لێ ئەنێن.

ڕۆمیۆ هەكاری، سكرتێری گشتی حیزبی  بەیتن نەهرێنی كلدان و ئاشوری باس لەوە دەكات وەزرارەت و حوكمەت تەنها تاپۆ نەكراوە لە سەر حیزبە كوردییەكان بۆ ییە ئەوان  داواكارییەكانی خۆییانیان نوسیوە  كە لە گەڵ پارتیا كگفتوگۆی لەسەر ئەكەن  تەنانەت باسی وەرگرتنی وەزارەتێكی سیادیشیتێداییە.

پێكهاتەكان لە ڕابردوودا   لە لایەن هەندێ لە حیزبەكانەوە بەوە تاوان بار دەكران كە پاشكۆی دەسەڵات بەڵام بۆ ئەم  كابینەیەی حوكمەت دەیانەوێت خاوەن بڕیاربن و پێكهاتە ڕاستەقینەكان  لەو پۆستانەدا دەبنێن  كە پێییان دەدێت.

توركمانەكان پێیان بەشە یەكێك لە وەزارەتەكانی  وەك شارارەوانی یان ڕۆشنبیری بۆ ئەوان بێت و مەسیحییەكانیش نایشارنەوە كە  بۆ كابینەی نوێ  جەخت لەوە دەكەنەوە كە لە هەیكەلییەتی حوكمەت و دامەزراوەكانیدا تا خوارەوە حزاب بۆ پێكهاتەكان بكرێت و وەزارەتێكی تایبەتیش بە كارو باری پێك هاتەكان دابمەزرێت.

ئ. ف