سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەکی پاشماوەی جەنگەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
مین
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-16

2413 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی

بەهۆی تەقینەوەی پارچەتە قەمەنییەک لە گوندی سیتکانی سەر بە قەزای سۆران هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا و سێ هاوڵاتی دیکەش بریداربوون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی سیتکانی سەر بە قەزای سۆران لە سنوری پارێزگای هەولێر بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەک هاوڵاتییەکی تەمەن ۵۳ ساڵ گیانیلەدەستداو سێ کەسی دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی هەولێر کران.

ڕوونیشیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەروونی  دیار نیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچە شاخاوییانە لە رابردوودا شەڕیان تێداکراوەو پاشماوەی مین و تەقەمەنی جەنگی زۆری تێدا بەجێماوە، و بەو هۆیەشەوە ساڵانە بەشێک لە هاوڵاتییان بە هۆکاری جیاجیا دەبنە قوربانی ئەو پاشماوە جەنگیانە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەهیچ شێوەیەک لەو ناوچانە نزیک نەبنەوە کە مەترسی بونی مین و تەقەمەنیان لێ دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی دەزگای  كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، لەماوەی ساڵی رابردوودا ٢١ هاوڵاتی و کارمەندی دەزگای مین بەهۆی مینەوە گیانیانلەدەستداوە، و ١٤ کەسی دیکەش بەهۆی مینەوە برینداربوون.

ئـ. فـ