سەردێڕ:

روسیا: ناوچەی ئارام رەتدەکەینەوە و دەبێت باکوری سوریا لە ژێر دەسەڵاتی دیمەشقدا بێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-16

2783 جار خوێندراوەتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا دروستکردنی ناوچەی ئارامی لەلایەن تورکیاوە رەتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت باکوری سوریا لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریادا بێت.

سێرگی لاڤرۆڤ راشیگەیاند، بە بۆچونی وڵاتەکەی تاکە چارەسەر بۆ دۆخی سوریا ئەوەیە باکوری سوریا بگوازرێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەت، ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی سوریا.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی روسیا دوای ئەوە دێت کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا گفتوگۆیان کردووە.

ئەردۆغان رۆژی سێشەممە (١٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە پەرلەمانی تورکیادا رایگەیاند، ٢٣ی ئەم مانگەش لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین لەسەر ئەم بابەتە کۆدەبێتەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دروستکردنی ناوچەی ئارامیان لەلایەن تورکیاوە رەتکردەوە.

ع.ا