سەردێڕ:

پارتی و کۆمەڵ بۆ گفتوگۆى پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

فۆتۆ: 
2019-01-16

1247 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پارتی و کۆمەڵ بەم زوانە کۆدەبنەوە، بەڵام هێشتا کاتی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە.

ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، پارتی بەرپرسانی کۆمەڵی ئاگادارکردووەتەوە کە بەم زوانە هاوشێوەی یەکێتی و گۆڕان سەردانی ئەوانیش دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ شاندى پارتى سەردانی مەکۆی سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کرد و کۆبوونەوە و دواتر ڕایانگەیاند، لیژنەیان پێکهێناوە بۆ  تاوتوێکردنی بەرنامەی حکومەت.

 پێشتریش هەر لەسەر ئەم پرسە یەکێتى و پارتی چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووە و بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

هـ،ڕ