سەردێڕ:

ڕێبوار کاکەیی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بە کەفالەت ئازادکرا

لەسەر سکاڵای پارتی دەستگیرکرابوو
فۆتۆ: 
2019-01-16

3421 جار خوێندراوەتەوە

ڕێبوار کاکەیی بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دوای ئەوەى ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای پارتی دەستگیرکرا کەمێک پێش ئێستا لە لایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکرا.

ڕێبوار کاکەی لە دوای ئازادبوونی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی  ڕاگەیاند، لەسەر بابەتێکى ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراوە کە دەبوو بە پێی یاسایی ڕۆژنامەنوسی دادگای بکرێت بەڵام دەسەڵات وەک پیشەى هەمیشەی مادەى دادگاییەکەى گۆڕیوە بە مادەى خراپ بە کارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان" .

ئاماژەى بەوەشکرد، دوو سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە یەکێکیان لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێکیشیان لەلایەن فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتییەوە تۆمارکراون  لەسەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانییبووە کە لە ڕۆژی ٨ی ٩ی ساڵی ڕابردوودا کراوە و کە باس لە هێنانی دەرمانی  قاچاخ و قۆرخکردنی بازرگانى دەرمان  دەکات.

وتیشی ، لە دوای ئەوە لە دادگا وتەکانى لێوەرگیراوە بە کەفالەتی ملیۆنێک دینار ئازاد کراوە  تا  ڕۆژى دادگایی کردنەکەی.

دەستگیرکردنی بەرپرسی نوسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی دوای ئەوە هات کە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٨ ئێن ئاڕ تی لە راپۆتێکداقۆرخکردن و بەقاچاخ هاوردەکرنی دەرمانی لەلایەن چەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتییەوە ئاشکراکرد و رایگەیاند، بە قاچاخ لە سنورەکانەوە دەرمان هاوردەی هەرێم دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە ئەو رێگەیە کۆنتڕۆڵ بکات.

لە راپۆرتەکەدا و بە پشتبەستن بە نوسراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، ئاماژە بەوەکرابوو کە داوا لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل کراوە ڕێگە بە هەندێک دەرمان بدرێت تا به‌بێ پشکنین بهێنرێنە هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌.

ئێن ئاڕ تی بڵاویشیکردبووەوە، هەرێمى کوردستان پێداویستى پزیشکى و دەرمان لە سێ سەرچاوەوە دابیندەکات، ئەوانیش لەڕێگەى وەزارەتى تەندروستى عێراق و بەرهەمهێنانى ناوخۆیی کە ڕێژەیەکى کەمى پێداویستى ناوخۆیی پڕدەکاتەوە، سەرچاوەى سێیەمیش هاوردەکردنى دەرمانە لەڕێگەى کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکانەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٩٥ کۆمپانیاى ناوخۆیی و بیانییە.

هـ،ڕ