سەردێڕ:

بنەماڵەى هاوڵاتییەکى بێسەروشوێنبوو لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتى گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-01-16

4045 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، ئیحسان سابیر

بنەماڵەى هاوڵاتییەکى بێسەروشوێنبوو لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە سلێمانى گردبوونەوە و داواى زانیارییان لەسەر بێسەروشوێن بووەکەیان کرد.

بێخاڵ ڕۆستەم خوشکى ئەو هاوڵاتییە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، برایەکى بە ناوى تاریق لە ١٨ى کانونى یەکەمى ٢٠١٨ ەوە بێسەروشوێن بووە و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.

وتیشی، تاریقى براى دووکانى میوە فرۆشتنى هەبووە لەسەر پردى مەولەوی، چەندین جار چوونە تەلای ئاسایش و بەرپرسانی یەکێتى و سەردانى ماڵى جەلال تاڵەبانیشیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو برایەى هیچ کێشەیەکی نەبووە لەگەڵ هیچ کەسێکدا و دواى گەڕانەوەى لە دووکانەکەى دیار نەماوە و یەکێتى بەرپرسی ئەو شارەیە و پێویستە ئەوان سۆراخى ئەو کوڕە بکەن.

ئ.ر