سەردێڕ:

ڕانیە.. بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى خۆبەخش گردبوونەوە

گردبوونەوەى کارمەندانى تەندروستى خۆبەخش
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-16

1491 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی، ڕانیە، ئەیوب عەلى

ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لەکارمەندانى تەندروستى خۆبەخش لە ڕانیە گردبوونەوە و داوایانکرد بە زووترین کات لە دامودەزگاکانى هەرێم دابمەزرێنرێن.

ئەو کارمەندانەى تەندروستى دەڵێن، چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە دابمەزرێندرێن، بەڵام تائێستا داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکراوە.

ئەو کارمەندە خۆبەخشانەی تەندروستى ئاماژەیان بەوەشکرد، لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین ژمارەیان زیاتر لە ٢٢٥ کارمەندن، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدارەکان نەیەن بەدەم داواکارییەکانیانەوە لەگەڵ نوێنەرانیان کۆدەبنەوە بۆ دەربڕینى هەڵوێستى دیکە تا دەگاتە بایکۆتکردنى دەوام، بەڵام تائێستا نازانن چ بڕیارێک دەدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى هەمان داواکارییەوە، هەفتەى ڕابردووش خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتکردنی دەوامیان لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان راگەیاند.

ئ.ر