سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-16

675 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات و پڕۆژە یاسای بودجە و تەواوکردنى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى لە کارنامەى دانیشتنەکەدا نییە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عێراق و پرۆژەیاسای هەمواری یاسای کۆمپانیاکان و چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و کۆتاییهێنا بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەى یاساى بودجەى ٢٠١٩و بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانیش تائێستا پرۆژە یاساکە پەسەندنەکراوە و تا ئێستاش پێنج وەزارەتی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بە بەتاڵی ماونەتەوە  و بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە یەکلایی نەکراونەتەوە.

ش.ق