سەردێڕ:

هەولێر.. ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم کەوتەوە

زیانی ماددی هەبووە
کەوتنەوەى ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى
2019-01-16

2228 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم لەسەر ڕێگەى بەحرکە و لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر کەوتەوە و زیانی مادی لێکەوتەوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی هەرشەم کەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە چەند خێمەیەکی ناو کەمپەکە سووتاون، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.

بەپێی وتەى شایەتحاڵێک کە لە نزیک کەمپەکەوە بووە، ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.

بەشێکى کەمپەکە کە ١٤ خانووە سەرجەمیان بەهەموو پێداویستییەکانەوە سووتاون و لەئێستادا دەستکراوە بە پاککردنەوەى خێمە سووتاوەکان.

کەمپى هەرشەم سێ سەد  خێمە و کابینەى تیادایە و ئاوارەکانى قەزاى موسڵ و دەروروبەرى تیادا نیشتەجێکراون کە لە دواى هاتنى چەکدارانى داعش بۆ ناوچەکە هاتبوونە هەرێمى کوردستان.