سەردێڕ:

بەشێک لە وێستگەکانی ژیانی محەمەد مەلا قادر

محەمەدی مەلا قادر ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی پارتی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-16

5386 جار خوێندراوەتەوە

دوای  ململانێییەكی زۆر لە گەڵ نەخۆشی محەمەدی  مەلا قادر  ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی پارتی  كۆچی دوایی كرد  و تەرمەكەی بە خاك سپێردرا

محەمەدی  مەلا قادر  لەساڵی ١٩٣٤ لە  لە هەولێر لە دایك بووە و لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە پارتییەوە كردووە  لەساڵی ١٩٦٦ یەكێك بووە لە ئەندامانی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتەمی پارتی   و چەندین ساڵ لەناو ڕیزەکانى پارتیدا کاری کردووە و لەو ماوەیەشدا چەندین پۆستى حزبى هەبووە.

محەمەد مەلا قادر لە ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕش ئاوارەی ئێران بووە  پاشان لەساڵی ١٩٨٤ بووە بەئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و لەساڵی ١٩٩٣ و لەكۆنگرەی یانزەی پارتیدا دووبارە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە، دواتر  بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.

عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت، محەمەدی مەلا قادر دژی دوبارە بونەوەی شەڕی ناوخۆ بووە و هەمیشە لە كۆبونەوەكاندا باسی لێوە كردووە.

محەمەدی مەلا قادر لە  كۆنگرەی سیانزەی پارتیدا تا ڕادەیەك لە كاری حیزبی دورکەوتووەتەوە و زۆر كات ڕەخنەی لە پارتی دەگرت و قسەی لەسەر هەڵوێست و بەرنامەكانی ئەو حزبە دەکرد.

هاوکات لە کابینەی یەکەم و دووەمى حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، محەمەدی مەلا قادر وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بووە.

ع.م

‌بەپەلە