سەردێڕ:

نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک: کادیرێکی پارتی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-01-15

8179 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

درەنگانی ئەمشەو دوو چەکدار بە ماتۆرسکیلێکەوە لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک دەستڕێژی گولەیان لە بەرپرسی رێکخراوی گەڕەکی موسەڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و گیانی لەدەستداوە.

فەرهاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو چەکدارەکە دەستڕێژی گولەیان لە عەبدولجەبار رەشید عارف کردووە و فیشەکەکەش بەر سەری ناوبراو کەوتووە و لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بەڵام سەرجەم کامێراکانی ئەو گەڕەکە کوژێنراونەتەوە.

سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی ئازادی گیان لەدەستدانی عەبدولجەبار رەشیدی دوپاتکردەوە.

ع.ا