سەردێڕ:

تەندروستیی گەرمیان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

تەندروستی گەرمیان بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەرازی رەتکردەوە
فۆتۆ: 
2019-01-15

1581 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی گەرمیان سەبارەت بە ھەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی (ئەنفلۆنزای بەراز H1N1) لە سنورەکەدا، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی لە سنورەکەدا ڕەتکردەوە.

ڕایشیگەیاند، ئەو ھاووڵاتییەش کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لە شوێنی دیکەی دەرەوەی گەرمیان توشبووە و، بۆ چارەسەریش ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

تەندروستیی گەرمیان، وێڕای ڕەتکرنەوەی بوونی نەخۆشییەکە لە سنورەکەیاندا، ڕایگەیاندووە، "ھەموو ساڵێک و لە ھەر وەرزێکدا ھەندێک ھەنگاوی خۆپارێزی دەنێین وەکو ئامادەکردنی قاوش و ستافی پزیشکی بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری سەرھەڵدانی ھەر جۆرە پەتایەک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە وەرزییەکان."

ئەم ڕوونکردنەوەیەی تەندروستیی گەرمیان لە دوای ئەوە هات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی بوونی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز لە سنوری گەرمیاندا بڵاوکرایەوە.

ع.ا

‌بەپەلە