سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-01-15

1298 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی سەبارەت بە داخستنى یەکێک لە سایدەکانی ڕێگای هەولێر ـ شەقڵاوە بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای شەقڵاوە ـ هەولێرەوە یەکێک لە سایدەکانی ڕێگاکە داخراوە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتنە ناو هەولێر سوود لە ڕێگای شەقڵاوە ـ کۆڕێ وەربگرن

ئاماژەی بەوەش کردووە، سایدی ڕۆیشتن لە هەولێرەوە بۆ شەقڵاوە کراوەیە و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاربێهێنن.