سەردێڕ:

ئه‌ردۆغان ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2019-01-15

5978 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ردۆغان ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، هەردووکیان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوری تورکیا و سوریا دروستبکرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لەگەڵ ئەندامانی حزبەکەی ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەرێنییان لەگەڵ تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە، تێیدا باسیان لە ڕەوشی سوریا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا و سوریا، لەلایەن تورکیاوە، کردووە.

دوای هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر ناوچە کوردییەکانی سوریا، تڕەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.