سەردێڕ:

دوکان.. داڕمانی بەشێک لە شاخی سارا مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروستکردووە

فۆتۆ: 
2019-01-15

5267 جار خوێندراوەتەوە

  دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ،  دوکان ، ئەیوب عەلی 

پشتیوان ئەحمەد سەرۆکى شارەوانی دوکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەهۆی باران بارینەوە بەشێک لە شاخی سارای نزیک گەڕەکی بانوان لە دوکان داڕماوە و مەترسی بۆ سەر خانووی هاوڵاتیان دروستکردووە .

پشتیوان ئەحمەد وتیشی، "دوای سەردانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە بۆماندەرکەوت کە لە توانای تیمەکانى شارەوانی دوکاندا نییە کێشەکە چارەسەر بکات داوامان لە بەرێوەبەرایەتی گشتى شارەوانییەکان کردووە و لە ئێستادا چاوەڕێی تیمەکان دەکەین بێنە شوێنەکە و کێشەکە چارەسەر بکەن".

ئەوەشی وت، لە ئێستادا هۆشداریمان داوەتە هاوڵاتیان ئەو گەڕەکەی کە مەترسیان لەسەر هەیە و خانووەکانیان چۆلبکەن و تا ئەوکاتەى کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێـت.

سەرۆکى شارەوانی دوکان ڕاشیگەیاند، لەبەر ئەوەى قەزای دوکان کەوتووتە ناوچەیەکى شاخاوییەوە و هەمیشە بە هۆی بارانبارینەوە دارمان دروستدەبێت و ئەم دیاردەیەش ساڵانە دەبێـتە مەترسی بۆ سەر ژیانى هاوڵاتیان.

هـ،ڕ