سەردێڕ:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی ئیسڵاحی عێراقی هاوپەیمانێتییەکیان راگەیاند

لە سلێمانی کۆبوونەوە
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی نەوەى نوێی و بەرەى ئیسڵاح
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى
2019-01-15

6120 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی کاری پێکەوەیی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی ئیسڵاحی عێراقی هاوپەیمانێتییەکیان راگەیاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی بەرەی ئیسڵاحی عێراقی سەردانی بارەگای سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی جوڵانەوەکە کۆبوونەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەش شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ بەرەی ئیسڵاح پێکهێناوە و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدەن لە داهاتوودا وەک هاوبەشێکی سیاسیی بێننەوە بۆ ئەوەی دید و هەڵوێستێکی نیشتمانییان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەردوولا گرنگی زیاتر بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی و هاوکاریی یەکتر دەکەن.

لای خۆشیەوە حەسەن شویرد ئەندامی شاندی بەرەی ئیسڵاحی عێراقی سوپاسی میوانداری جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەهێز بکەن .

ئەوەشی خستەڕوو، بۆچوونیان نزیکە لەگەڵ بەرپرسانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان هەوڵدەدەن بەیەکەوە کار بکەن.

ش.ق