سەردێڕ:

​پۆلیسی ژینگەی چەمچەماڵ ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-01-15

334 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ  ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ٧٢ کەس بەهۆی ڕاوکردنەوە دەستگیرکراون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ  ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٨دا  ٣٨  سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی ڕاوی باڵندە و ٣٠ سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی ڕاوی ئاژەڵی کێوی و چوار سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، چوار سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین و  دوو سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی بیرھەڵکەندن دەستگیرکراون.

ڕاشیگەیاندووە، دەستگیراوە بەسەر ١٤ چەکی جۆری تاپڕ و٧٠ فیشەکی تاپڕ و حەوت چەکی جۆری کڵاشنکۆف و  ١٥٣ فیشەک لەگەڵ سێ مەخزەنی کڵاشینکۆفدا .

دەستیشگیراوە بەسەر دوو مۆلیدەی کارەبایی لەگەڵ ٦٠ مەتر وایەر ھەروەھا ٢٢ قەفەز و ١٨ داو و ٣٣ لە لایت و بلاجکتۆردا.

هـ،ڕ