سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەعدی پیرە باسی مەیدانی ماست دەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-15

17263 جار خوێندراوەتەوە

کارزان عوسمان پێشکەشکار و بێژەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی باسی مەیدانی ماستەکە دەکەن.

لە میانی بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا، کارزان عوسمان داوای لە سەعدی ئەحمەد پیرە کرد سەبارەت بەوەی کە دەوترێت پارتی داوای لە یەکێتی کردووە بە یەک قۆڵی بچێتە کۆبوونەوەکان، روونکردنەوە بدات و پرسیاری کرد، ئایا پارتی بایکۆتی لەسەر هیچ کەسایەتییەک  و خەتێکی ناو  یەکێتی هەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و دانوستانەکان؟، لە وەڵامدا سەعدی پیرە رایگەیاند، "وێنەی کۆبوونەوەی دوێنی پارتی و یەکێتی ببێنە وەڵامەکە وەردەگرێتەوە".

دواتر کارزان عوسمان رایگەیاند، هەندێک شتی تر دەوترێت و پێدەچێت تەنها وێنەی کۆبوونەوەکان بەس نەبێت بۆ ئەوەی کە چی روودەدات، بەڵام سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، "رەنگە ئەوە لە مەیدانی ماستەکە بوترێت"، دواتر کارزان عوسمان رایگەیاند، "ئەوەی لە مەیدانی ماستەکەش دەوترێت گرنگە چونکە هەر ئەو خەڵکەیە دەنگی پێداون".

لە کۆتایی گفتوگۆکەدا وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، پارتی بایکۆتی لەسەر هیچ کەسایەتییەکی یەکێتی نییە بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکاندا و ئەو شتانەی لەوبارەیەوە دەوترێن دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.

ش.ق

 

‌بەپەلە