سەردێڕ:

کۆبوونەوەى پارتى و گۆڕان لە سلێمانى کۆتایی هات

کۆبوونەوەى گۆڕان و یەکێتى
فۆتۆ: 
2019-01-15

3973 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەى شاندى پارتى و گۆڕان لە مەکۆی سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى کۆتایی هات و دواتریش ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانى میدیاى فەرمى گۆڕانیش هەردولا بڕیاریان داوە دوو لیژنە پێکبهێندرێت کە تایبەت دەبن بە دیاریکردنى کارنامەى حکومەت و پێوەرەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێ.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕایگەیاند، شاندەکەی پارتى بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى و جەلال جەوهەریش سەرۆکایەتى شاندى گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

ئەندامانى شاندەکەى پارتى پێکهاتبوون لە هۆشیار زێبارى و هێمن هەورامى و ڕۆژ نورى شاوەیس و ئازاد بەروارى و جەعفەر ئیمینیکى و عزەدین بەروارى، ئەندامانى شاندى گۆڕانیش بریتیین لە مستەفا سەید قادر، ڕەئوف عوسمان، ئاراس وەلى، ئاوات شێخ جەناب، عەلى حەمە ساڵح .

یەکەم کۆبوونەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر ئەو پرسە لە هەولێر و لەماڵى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەڕێوەچوو.

ئ.ر