سەردێڕ:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەرەی ئیسڵاحی عێراقی هاوپەیمانێتییەک رادەگەیەنن

لە سلێمانی کۆبوونەوە
کۆبوونەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ بەرەی ئیسڵاحی عێراقی
فۆتۆ: بژار دەباغ
2019-01-15

3717 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، بژار دەباغ

بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک شاندێکی بەرەی ئیسڵاحی عێراقی سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی بەرەی ئیسڵاحی عێراقی سەردانی بارەگای سەرەکیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کردووە و لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی جوڵانەوەکە کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها کاری پێکەوەیی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوەپەیمانێتییەک راگەیەندراوە و بڕیارە لە چەند خولەکی داهاتوودا و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا نوێنەری هەر دوولا زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە ئاشکرا بکەن.

ش.ق