سەردێڕ:

​نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-15

5965 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

 

ئاکۆ شێخ محەمەد خاوەنی زەڕەنگەری نمە لە شەقامی کاوەی شاری سلێمانی لەلێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دوایین نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاشکراکرد:

 

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٨٦ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٤٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک لیرەی ستاندارد بە ٣٣٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ١٢٩٠ دۆلارە.

ش.ق