سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

دەڤەری ڕاپەڕین
فۆتۆ: ئەیوب عەلی
2019-01-15

39820 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە سبەینێوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ٩ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١١ پلە بە ٥ پلە دەبێت، دهۆک ١٣ بە ٧ پلە دەبێت، کەرکوک ١٥ پلە بە ٦ پلە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ١٢ پلە بە ٣ پلە دەبێت، دهۆک ١١ بە ٣ پلە دەبێت، کەرکوک ١٤ پلە بە ٦ پلە.

ش.ق

No photo description available.

No photo description available.