سەردێڕ:

دیدارى بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت

ئەسکەندەر مامەند بەرپرسی ڕاگەیاندنى ژورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-15

813 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

دیدارى نێوان یەکێتى ژورەکانى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و شاندێکى بازرگانى ئێران دەستیپێکرد و تیایدا تاوتوێی ئەو کێشانە دەکرێت کە لەنێوان هەردوولا هەیە لەڕووى بازرگانییەوە.

ئەسکەندەر مامەند بەرپرسی ڕاگەیاندنى ژورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئامانجى سەرەکى کۆبوونەوەکە خستنەڕووى ئەو کێشانەیە کە لە خاڵە سنوورییەکانى نێوان هەردوولا هەیە کە درێژکراوەى ئەو بڕیارانەیە کە لە کۆبوونەوەکانى ڕابردووى نێوانیان دەرکراون.

لەبەشی دووەمى کۆبوونەکە وەزیرى دەرەوەى ئێران بەشدارى لە کۆبوونەکە دەکات و گوێ بۆ داخوازى و کێشەکان دەگرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریکا بە ڕاشکاوانە باسی لەوەکردووە کەلوپەلى خۆراک و پێداویستییەکانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان ئاساییە مامەڵەى بازرگانى پێوەبکرێت لەگەڵ ئێران.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران بە شاندێکى بازگانییەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانى حکومییەوە پێشوازیکران.

ئ.ر