سەردێڕ:

دەرهێنەرێکی ناسراوی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-01-14

10192 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ڕێناس عەلى

ئێوارەى ئەمڕۆ تەڵعەت سامان دەرهێنەرى ناوداری شانۆ لە تەمەنى ٧٤ ساڵیدا بە ڕووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە(١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨) دەرهێنەر و هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری شانۆ تەڵعەت سامان بە ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى پیرمام لە تەمەنى ٧٤ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

تەڵعەت سامان لە ساڵی ١٩٤٦ لە دایكبووە، ساڵی ١٩٦٩- ١٩٧٠ ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی بەشی درامای تەواوکردووە، یەکەمین کاری هونەری بریتیی بووە لە بەشداریکردنی لە زنجیرەی "نەفرەت لێکراو" کە لە بەغدا نمایشکرا، وەك دەرهێنەری بەشداری کردووە لە بەرهەمی (چەڵەبی عاشە)، هەروەها بەشداربووە لە بەرهەمی (حەمە دۆك- یەشار کەمال) لە دەرهێنانی هیوا سوعاد.

ساڵی ١٩٧٠ بەشداری کردووە لە شانۆیی (جەنگاوەری شێت) وەك نوسەر و سەرپەرشتیار، لە ساڵی ١٩٧١ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (ترس) کردووە. دوا بە دوای ئەوانەش لە چەندین شانۆگەری جیاوازدا بەشداری کردووە و کاری دەرهێنانی بۆ چەندین شانۆگەری کردووە لەوانە: خاڵۆی ڕێبوار، مەم و زین، قەڵای دم دم، خانزادێكی تر، پیلان، نەفرەت لێكراو. سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی بوو لە هەولێر.

Image may contain: 1 person, standing